به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی قوربانییانی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی یه‌مه‌ن، بۆ ١١١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عه‌بده ڕه‌به مه‌نسوورهادی” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئه‌نجام داروه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه‌كه ئه‌م گرووپه به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. شایانی باسه، ئه‌م هێرشه یه‌كێك له خوێناوی‌ترین هێرشه‌كان له‌كاتی ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی له یه‌مه‌ن له ماوه‌ی ٥ ساڵ ڕابردوودا بووه. هاوكات تلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م هێرشه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ژانوییه كاتێك ڕوویداوه كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كان بۆ خوێندنی نوێژی عه‌سر ده‌چوون بۆ ئه‌م مزگه‌وته له پارێزگای مه‌ئره‌ب. به پێی ئاماره‌كان، هه‌تا ئێستا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن ١٠٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌م وڵاته له قه‌یرانێكی مرۆیی دا قه‌راری گرتووه. شایانی باسه، له جه‌معییه‌تی ٢٤ ملیۆنی وڵاتی یه‌مه‌ن، ٨٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته پێویستییان به یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه هه‌یه و نزیكه‌ی ١١ ملیۆن هاووڵاتیی یه‌مه‌نی له بارودۆخێكی مه‌ترسیدار دا قه‌راریان گرتووه.