ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ١٥ كه‌سی مه‌ده‌نی شه‌وی ڕابردوو له گوندی “سیندا” له ناوه‌ندی ماڵی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زیاتر له ٥ ساڵه كه له‌م ناوچه‌یه به‌هۆی توندوویژی تایه‌فه‌ییه‌وه سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی وڵاتی ماڵی، ئه‌م ڕووداوه كاتێك ڕوویداوه كه چه‌ند كه‌سی نه‌ناسراو به لیباسی تایه‌فه‌یكی دیكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌م گونده. لوته‌كه‌ی توندووتیژییه‌كان له‌م ناوچه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٢٣ی مارسی ٢٠١٩، كاتێك كه نزیكه‌ی ١٦٠ كه‌س له گوندێك له نزیك سنووری بوركینافاسۆ كۆمه‌ڵ كوژ كرابوون.