وه‌زاره‌تی كاره‌ساته سرووشتییه‌كانی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی بارینی به‌خۆڕی باران له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وته‌بێژی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه بارینی به‌خوڕی باران له چه‌ند ویلایه‌تی ئه‌م وڵاته زه‌ره و زیانێكی زۆری به‌دواوه بووه. ڕاشیگه‌یاندووه كه به‌هۆی بارینی باران له وێلسوالی “ئێسپین بۆلده‌ك” له ویلایه‌ت قه‌نده‌هار، ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌م له كاتێكدایه كه ڕۆژی ڕابردووش، ٩ كه‌س به‌هۆی داڕمانی سه‌ربانی ماڵێك له قه‌نده‌هار گیانیان له‌ده‌ستدابوو و هه‌روه‌ها ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون. هه‌روه‌ها به هۆی ڕووداوێكی هاوشێوه له ویلایه‌تی هه‌رات له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان، ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.