به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی فیلیپین، ژماره‌ی قوربانییانی تووفانی “فانفۆن” كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌م وڵاته‌ی ته‌نیوه، گه‌یشتووه‌ته ٢٨ كه‌س.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تووفانی “فانفۆن” كه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه گه‌یشتووه‌ته وڵاتی فیلیپین، بووه‌ته هۆی هه‌ستانی لافاو و له‌ناوچوونی ماڵی هاووڵاتییان له چه‌ندین ئۆستانی ئه‌م وڵاته. هاوكات شوڕای میللی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی فیلیپین ڕایگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا ١٢ كه‌س هه‌روا بێسه‌روشوێنن. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م تووفانه‌وه زیاتر له ٥٨ هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتوو و براونه‌ته ناوچه ئارامه‌كان.