به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له باكووری هێند له ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م سێ خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌هه‌ژمار كردنی ئه‌م سێ كه‌سه، ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م دواییانه له وڵاتی هێند گه‌یشتووه‌ته ١٧ كه‌س.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئه‌یاله‌تی “ئۆتار پڕاداش”ی هێند له یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ئێعتراز به په‌سه‌ندكردنی یاسانی نوێی پێنه‌دانی مافی شارومه‌ندی به موسوڵمانانی بیانی ده‌ستی پێ كردووه. به پێی ئه‌م یاسان نوێیه، پێدانی مافی هاووڵاتیی بوون به كه‌مینه ئاینییه‌كان وه‌ك هێندووه‌كان و كریستیانییه‌كانی دانیشتووی وڵاتانی دیكه له هێند ئاسانتره و ناڕازییان ده‌ڵێن: له‌م یاسایه‌دا مافی یه‌كسان بۆ موسوڵمانان له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه زیاتر له ٦٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.