کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووه، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە ١٨ هەزار کەسی تێپه‌ڕاندووه.
ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئاماری کۆتایی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی لە سەرتاسەری وڵات بڵاوی کردەوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لەماوەی دو مانگی رابردوودا ٤٠٩ کەس کوژراون و ئەگەری هه‌یه كه بەهۆی سەختی برینی ژمارەیەک له خۆپیشانده‌ران، ژمارەی کوژراون بچێته‌سه‌ره‌وه. بەپێی ئه‌م ئاماره، لە ڕێكه‌وتی یەکی ئۆكتۆبری رابردوەوە هه‌تا ئێستا، ١٨ هه‌زار و ٧٥٠ کەس بریندار بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار کەسیان بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە و گازی فرمێسک‌ڕێژ و گولـلەی پلاستیکیی دوچاری کەمئەندامیی بوون.