ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌تاری ڕێگای زاهدان ــ تاران له هێڵ، ٥ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به هۆی ئه‌م ڕووداوه كه دوانیوه‌ڕوی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویدا، پێنج واگۆن قه‌تار له هێڵ چووه‌ته‌ده‌ر كه سێ واگۆن به شێوه‌ی ته‌واو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌م ڕووداوه له نزیكه‌ی وێستگه‌ی “شورو” ڕوویدا پێنج هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستدا و ١٥٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.