به دوای وه‌رگه‌ڕانی قایقێكی گه‌ردشگه‌ری له ڕووباری “گوداواری” له باشووری ئه‌یاله‌تی “ئاندرا پرداش” له هێند، تا ئێستا لانیكه‌م ١٢ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.
ئه‌م قایقه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، لانیكه‌م ٦٠ كه‌سی تێدا بووه و له كاتی ڕویشتن بوو یه‌كێك له شوێنه گه‌شتییه‌كان وه‌رگه‌ڕاوه‌ته‌وه. كاربه‌ده‌ستانی هێند ڕایانگه‌یاندووه كه ٢٧ كه‌س له‌م ڕووداوه‌دا ڕزگاریان بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كه به هۆی ستاندارد نه‌بوونی ئه‌م قایقانه و گواستنه‌وه‌ی زوڕی خه‌ڵك، زۆرجار ڕووداوی وا كه ژماره‌یه‌ك تێدا قوربانی ده‌بن ڕووده‌دات.