کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ڕووداوی زریان له‌ چین

قوڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌ی قوربانییانی ڕووداوی زریان له‌ چین بۆ ٣٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و لانیكه‌م ١٦ كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.

بارینی به‌خوڕی باران و هاتنی زریان له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌ وڵاتی چین، ژیانی پێنج ملیۆن كه‌سی له‌ پارێزگای ژیجیانگ تووشی كێشه‌ كردووه‌ و زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌سیش گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ هێمنه‌كان. شایانی باسه‌، زریانی لێكیما زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌دواوه‌ بووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زیاتر له‌ ٣ هه‌زار و ٢٠٠ گه‌شتی ئاسمانی له‌ شانگهای و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای هاتنی زریانی لێكیما، زریانێكی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی ئۆقیانووسی ئارام به‌ ناوی “كرۆسا” به‌ڕێوه‌یه‌ و بووه‌ته‌ هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ ناوچه‌ی گوام.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ خوێندنگه‌یه‌كی ئیاله‌تی تگزاس

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییانی كوردستانی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێماڵ له‌ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان

komalah

هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی دێهلۆڕان

komalah

ڕاگه‌یاندنی دۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاری مهاباد له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیی شاره‌داری ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاری “سه‌رپولی زه‌هاو”

komalah