بەپێى داتاکانى ماڵپەڕی “ووڕلد میتر” کە تایبەتە بە ئامارەکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه نزیك بووه‌ته له ١١ ملیۆن كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌تا ئێستا، ٥٢٤ هه‌زار و ١٧٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لەهەمانکاتدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ته‌واوی چاکبوونەته‌وه گەیشتوەتە، ٦ ملیۆن و ١٥٠ هه‌زار و ٦٥٨ كه‌س و تەنها لە ماوەى ١٣ رۆژیشدا ملیۆنێک توشبو لە جیهاندا چاکبونەتەوە. له ئێستادا وڵاتی ئەمریکا به تۆمار كردنی ٢ ملیۆن و ٨٣٧ هه‌زار و ١٨٩ تووشبو لە ریزبەندى یەکەم دایه و دواى ئەمریکاش، وڵاتانی، بەڕازیل، ڕووسییه، هێندووستان و ئیسپانیان دێن.