میدیاكان ڕایانگه‌یاندووه كه ژمارەی تووشبوان به ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان، له ٦٠٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبووه و تەنیا لە ئەمەریکا ١٠٤ هەزار کەس به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.
بەپێی دوائاماری هەڵگرانی ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان، تا كاتژمێر ٢ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، ژمارەی تووشبوان به ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە ٦٠٧ هه‌زار و ٩٦٥ كه‌س و لەو ژمارەیەش، ٢٨ هه‌زار و ١٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣٢ هه‌زار و ٦٨٨ كه‌سیش له‌م ویرووسه به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه. بەپێی ئامارەکان، ١٠٤ هه‌زار و ٨٣٧ كه‌س له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌م ویرووسی گیرۆده‌بوون كه له‌م ژماره‌یه، هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٧١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له ئیتالیا، ٨٦ هه‌زار و ٤٩٨ كه‌س به‌م ویرووسه تووشبون و له‌و ژماره‌یه هه‌تا ئێستا، ٩ هه‌زار و ١٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. لە پلەی سێیەمی توشبوانیش وڵاتی چین دێت کە ناوەندی بڵاوبونەوەی ئه‌م ویرووسه‌یه و ژمارەی تووشبوان لەم وڵاته ٨١ هه‌زار و ٩٩٦ كه‌سه و تا ئێستا ٣ هه‌زار و ٢٩٩ كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها وڵاتانی ئیسپانیا و ئاڵمان له پله‌كانی دوایی دان لە روی ژماره‌ی توشبوان به ویرووسی کۆرۆنا، بەڵام وڵاتی ئیسپانیا لە روی ڕێژه‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه لە پلەی دووهه‌م دایە و دوای ئیسپانیا، ئیتالیایه كه هه‌تا ئێستا ٥ هه‌زار و ٦٩٠ كه‌س گیانیان لەدەستداوە.