چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ ئاستی جیهان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دواى حەوت مانگ لە بڵاوبونەوەى ویرووسی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، ژمارەى تووشبوان به‌م ویرووسه‌، له‌ حەوت ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕبووه‌.

بەپێى داتاکانی “ووڕلد میتر” کە تایبەتە بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەى توشبون بە ویرووسی کۆرۆنا گەیشتووەتە، ٧ ملیۆن و ٨١٥ كه‌س. لەو ژمارەیەش ٤٠٢ هه‌زار و ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ ملیۆن و ٤٢٢ هه‌زار و ٢٩٩، کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە. لە ئیستادا وڵاتانی ئەمریکا و بەڕازیل لە روى ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ خراپترین بارودۆخدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌جۆرێك كه‌ له‌ ئه‌مریكا هه‌تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٩٨٨ هه‌زار و ٥٤٥ كه‌س به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بوون و لە بەڕازیلیش، ٦٧٦ هه‌زار و ٤٩٤ كه‌س توشبوون. هاوكات وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووه‌، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٧٢ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ئه‌م ویرووسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گەیشتوەتە هەشت هەزار و ٢٨١ کەس. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه‌، دو هەزار و ٣٦٤ كه‌سیش له‌ ئێران به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بوون، بەوەش ژمارەی توشبوان گەیشتووەتە ١٧١هەزار و ٧٨٩ کەس. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئاماره‌كانی هه‌ندێ له‌ وڵاتان وه‌ك ئێران، باوه‌ڕ پێكراون و نین و ئاماری ڕاسته‌قینه‌ زۆر زیاتر له‌وه‌یه‌ كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *