کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق ڕایگەیاندووه‌، ٣٧حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا لە شارەکانى “بەغدا، بەسرە، کەرکوک، نەجەف، دیالە، موسەنا، میسان، کەربەلا و واست” تۆمار كراون. هه‌روه‌ها دوو كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتى تەندروستی و ژینگەى عێراق كه‌ ڕۆژی شەممە بڵاوكرایه‌وه‌، ٣٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بەم ویرووسه‌ تۆمارکراوە و به‌مجۆره‌ هه‌تا ئێستا، ٥٠٦ كه‌س له‌ عێراق به‌ ویرووسی كۆرۆنا توشبوون و لەو ژمارەیەش ٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣١ كه‌سیش چاکبوونەته‌وە. هاوكات وەزارەتى تەندروستى هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌: لە ٢٤ سەعاتى رابردوودا، ٩ حاڵەتى توشبون بە کۆرۆنا  له‌ شاره‌كانی هه‌وڵێر و هه‌ڵه‌بجه‌ تۆمار کراوە. بەپێى راگەیەندراوەکە، کۆی گشتی هەڵگرانی ویرووسی کۆرۆنای نوێ ناسراو به‌ كۆڤیدی ١٩، لە هەرێمی کوردستان بۆ ١٢١ كه‌س بەرزبووەتەوە و له‌و ژماره‌یه‌، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٥١ كه‌سیش چاکبوونه‌ته‌وه‌.