کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاندووه‌، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ١٧ هەزار توشبووی نوێ بە ویرووسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی توشبووان لە ئەمریکا گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س.

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی گوڵان، میدیاکانی جیهان رایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧ هەزار و ٣٢٧ توشبووی نوێی ویرووسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوون لەو وڵاتەدا گەیشتە ملیۆنێک و چوار هەزار و ٤٨٧ کەس. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ هەزار و ٧٨ کەسی دیکەش بەم نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتی قوربانییان گەیشتووه‌ته‌ ٥٦ هەزار و ٤٩١ کەس و لە سەرجەم ئەمریکاشدا تا ئێستا ١٣٧ هەزار و ٤٦٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌ دێهلۆڕان و دلیجان

-

ڕێگریكرنی حكوومه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان”

-

دەستبەسەرکردنی ١٧ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا

-

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراو له‌ شاری سنه‌

-

له‌ناوبردنی ژینگه‌ی قه‌سه‌ری شیرین له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

-

ئازادی به‌ بارمته‌ی “سه‌باح ساڵحی” و “ئومید قه‌دیمی”

-