بەپێی نوێترین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٦٠ هەزار و ٣٧٣ کەس بەرزبووەتەوە کە له چاو ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەى توشبوون زیاتر لە سێ هێندە زیادی کردووە.
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە بەیانى ڕۆژی پێنجشەممەوە ١٤ هەزار و ٨٤٠ حاڵەتى نوێی توشبوون تۆمارکراوە و لە ئێوارەى ڕۆژی چوارشهممهوه زیاتر لە ٢٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. ههروهها تائێستا، ویرۆسى کۆرۆنا زیاتر له ٣١ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.