بەپێی نوێترین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٥٢٦ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٦٧ هەزار و ١٠٢ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ڕۆژی ههینی تا ڕۆژی شهممه نزیکەى ١٤٠ حاڵەتى نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و دوو هەزار و ٤٢٠ کەسیش توشی ویرۆسەکە بوون. شایانی باسه، بە بەراورد بە دوێنێ ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسەکە کەمتربوونەتەوە، هەروەها تائێستا هەشت هەزار و ٢٩٠ کەسیش چارەسەریان بۆکراوە.