“حسێن بیگلەری”، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پاڵپشتیی نەخۆشانی گورچیلەی کرماشان لەبارەی دیاردەی فرۆشتنی گورچیلە ڕایگەیاند: شاروەندانی عێراقی کە پێویستیان بە گورچیلەیە دێنە ئێران و بەتایبەت کرماشان، دەچنە سوراخی ئەو کەسانەی ئەیانەوێت گورچیلەیان بفرۆشن و به دۆلار لێیان دهكڕن.
بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی نرخی گورچیلە، ژمارەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت گورچیلەیان بفرۆشن بەرز بۆتەوە، بەڵام چونکە نەخۆشانی پارێزگای کرماشان، لە بارودۆخێکی نەخوازراوی ئابووریدان و لەگۆڕی تێچووی نەشتەرگەریی گورچیلە دەرنایەن و فرۆشیارانی گورچیلە، گورچیلەیان بە کڕیارە عێراقییرکان دەفرۆشن. جێی ئاماژهیه كه ژمارهیهكی زۆر له هاووڵاتییان له ڕێگهی مافیایهكی فرۆشتنی ئهندامانی جهسته دێنه باشوری كوردستان و گورچیلهیان دهفرۆشن.