به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئه‌لجه‌زیره، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی “عه‌یدگاه”ی كابۆل، لانیكه‌م ١٢ كه‌س بوونه‌ته قۆربانی و پتر له ٣٣ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.
“زه‌بیحۆڵڵا مۆجاهید” وته‌بێژی گرووپی تالیبان له تویتێكدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و له‌و باره‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له نزیك ده‌روازه‌ی مزگه‌وتی “عه‌یدگاه” بووه كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیین. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا، چه‌ندین هێرش و ته‌قینه‌وه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌فغانستان ڕوویداوه كه گرووپی داعشی خۆراسان گرتوویه‌ته ئه‌ستۆ. پێشتریش ئه‌و گرووپه به‌رپرسیاره‌تی هێرش بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆلی گرتبووه ئه‌ستۆ كه ١٧٠ كه‌سی مه‌ده‌نی و ١٣ سه‌ربازی ئامریكایی تێیدا گیانیان له ده‌ست دابوو.