ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی هه‌ڵهاتنی خه‌ڵك له ده‌ست چه‌كدارانی تالیبان و كۆبوونه‌وه و قه‌رباڵه‌غی ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه خانه‌ی كابۆل ، ٧ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ست دا.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیانی مه‌ده‌نی له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانی ناتۆ، باس له هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن. هێشتا هۆكاری گیان له ده‌ست دانی ئه‌و قۆربانیانه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه، ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به تایبه‌ت منداڵان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و فڕۆكه خانه‌یه له باروودووخێكی خراپدان. شایانی باسه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوووه تا ئێستا لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل گیانیان له ده‌ست داوه.