توفانی ناسراو به “ڕای” كه له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه ناوچه‌كانی ناوه‌ندی و باشووری وڵاتی فیلیپینی گرتووه‌ته به‌ر بووه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردانی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س و به پێی ئاماڕه‌كان پتر له ٢٠٨ كه‌س تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و توفانه به توندی ١٩٥ كیلۆمتره‌وه ده‌ستی پێكردووه و توندیه‌كه‌ی تا ٢٧٠ كیلۆمتر به‌رز بووه‌ته‌وه، به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فیلیپین، ئه‌و گه‌رده‌لووله گه‌وره‌ترین توفانێكه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌و وڵاته ڕوویداوه. به وته‌ی هێزه‌كانی پۆلیس، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕێژه‌ی قۆۆربانیان بڕواته سه‌ره‌وه و تا ئه‌م كاته لانیكه‌م ٢٠٨ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.