به وته‌ی قائیمقامی هەولێر، تاکو ئێستا 12 کەس بەهۆی لافاوەکەی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی شاری هەولێرەوە گیانیان لەدەستداوە و لانیكه‌م سێ كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن.
بە پێی زانیارییەکان، یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی باکووری کوردستانە و دوو کەسیش خەڵکی وڵاتی “نێپاڵ”ن. پێشتر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕاگەیاندبوو، جگە لە گیان لەدەستدانی هەشت کەس، سێ کەسیش بێ سەروشوێن بوو به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی قۆربانیان گه‌یشووه‌ته ١٢ كه‌س. جێی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ون بوون له‌به‌رده‌ستا نییه.