به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری، خۆکوژی هەناسەی لە ئۆستانی ئیلام بڕیوە و نەبوونی هیچ پلان و بەرنامەیەک لەلایەن بەرپرسان و دامودەزگاکانی ڕێژیم لەو ئۆستانه بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە، وای کردووە کە لە ئیلام خۆکوژی لە حاڵەتەوە ببێتە دیاردە.
بەپێی ئاماری فەرمیی بڵاوکراو لەلایەن پزیشکی یاساییه‌وه، ڕووداوی خۆكوژی له ئۆستانی ئیلام بۆ سێهەم ساڵی به‌رده‌وام، له ڕێزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئۆستانه‌كانی ئێران دایه و ساڵانە لە ئۆستانی ئیلام لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ٨٠ کەس هەوڵی خۆکوژی دەدەن. ئیلام بەهۆی بێ‌کاری و نەبوونی یەکەی بەرهەمهێنان و هەژاریی لەڕادەبەدەر و هەروەها کەڵەکەبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و لە هەمووشیان گرینگتر نەبوونی هیچ پلان و بەرنامەیەک لەلایەن بەرپرسان و دامودەزگاکانی ڕێژیم لەو ئۆستانه‌دا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی خۆکوژی، وای لێهاتووە کە خۆکوژی لەو پارێزگایە لە حاڵەتەوە ببێتە دیاردە. شایانی باسه تەمەنی خۆکوژی لە ئۆستانی ئیلام له نێوان ١٦ بۆ ٣٠ ساڵ تۆمارکراوە كه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌ساته‌یه.