چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌ژاری له‌ جیهان

بانكی جیهانیی له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا، به‌راوردی كردووه‌ كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا، له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ١٠٠ ملیۆن كه‌س به‌ڕێژه‌ هه‌ژارانه‌وه‌ زیاد بن.

بانكی جیهانیی وێڕای هوشداری دان سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌ له‌سه‌ر ئابووری جیهان له‌ماوه‌ی حه‌وت ده‌یه‌ی ڕابردوودا، به‌راوردی كردووه‌ كه‌ چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان له‌ ئاستی جیهان تا ٥ و ٢ ده‌هۆمی له‌سه‌د له‌ ساڵی ٢٠٢٠ كه‌م بێته‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌ گه‌وره‌ترین دابه‌زینی ئابووری به‌دوای ڕكوودی ١٣ و ٨ ده‌هۆمی له‌سه‌دی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م دێته‌ ئه‌ژمار. به‌وته‌ی كارناسان، به‌رده‌وامی ئاسته‌نگییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیانێكی جیدی به‌ ژێرخانی ئابووری گه‌یاندووه‌ و به‌هۆی گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێوشوێنانه‌، ئابووری جیهان تا ١٠ له‌سه‌د چكۆله‌تر بووه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌ مانگی ئاوریل ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئابووری جیهان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، سێ له‌سه‌د چكۆله‌ ده‌بێته‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *