به پێی سه‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه له شاره‌كانی ئێران، مه‌شرووبی ده‌ستكرد به‌رده‌وام قوربانی ئه‌ستێنی و له نوێترین حاڵه‌تدا، ٢٠ كه‌س له شاری ته‌ورێز و ئه‌هه‌ر و ٦ كه‌سی دیكه‌ش له تۆربه‌تی جام به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات، جێگری ده‌رمانی زانكۆی علووم پزیشكی ته‌ورێز ڕایگه‌یاندووه كه ٢٣٠ كه‌س له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ڕێكه‌وتی ٣ی خاكه‌لێوه به‌هۆی خواردنی “مێتانۆل” مه‌سمووم بوون كه ٢٠ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان به‌هۆی مه‌سمووم بوون به‌م مه‌شرووبه هه‌روا به‌رده‌وامه. وته‌بێژی زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌هوازیش ڕایگه‌یاندووه، ٦٧٣ كه‌س له ناوه‌ڕاست مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ده‌ستكرد، گوازتراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئۆستان و له ئه‌نجامیدا ٦٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات له شاره‌كانی یه‌زد ٢ كه‌س، ئه‌رده‌بیل ١٩ كه‌س، ئیسفه‌هان ٧ كه‌س، مازه‌نده‌ران ١٢ كه‌س، گیلان ٧ كه‌س، فارس ٣١ كه‌س و تاران ٢٥ كه‌س به‌م مه‌شرووبه گیانیان له‌ده‌ستداوه.