له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌هۆی بارینی به‌خۆڕی باران و هه‌ستانی سێڵاو و باهۆز، لانیكه‌م ٢٦ كه‌س له ماداگاسكار و ٤٤ كه‌س له باشووری ڕۆژهه‌ڵات برێزیل گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له باكووری ڕۆژئاوای دوورگه‌ی ماداگاسكار، بێجگه له كوژرانی ٢٦ كه‌س، ١٥ كه‌سیش بێ سه‌ر و شوێن بوون و زانیاریه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌تی برێزیل ڕایانگه‌یاندووه كه بێجگه‌له گیان له‌ده‌ست دانی ٤٤ كه‌س، ١٢ كه‌س بریندار بوون و ١٩ كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌ر و شوێن بوون. شایانی باسه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه زۆرێك له ته‌رمه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر ڕووخاوی ماڵه‌كان، هێشتا ئاماری وردی قوربانیان له‌به‌رده‌سدا نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی برێزیل له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا شایه‌دی توندرین باران و لافاو بوون له به‌رئاورد له‌گه‌ڵ ١١٠ ساڵی ڕابردوو.