ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ ئاشکرای کردووە؛ قەرزەکانی ئەمساڵی ئهمریكا به بەراورد لهگهڵ ساڵی ٢٠١٨ بە رێژی ١٩ لهسهد زیادی کردووە، ئەمەش بووهته هۆی کورتهێنانی زۆرتری بودجه به نیسبهتی ساڵی پێشوو.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردوە کە داهاتی ناوخۆی ئهمریكا بەهۆی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەو وڵاتەوە کەمی کردووە، چونکە بە بڕیاری ناوبراو باجی ناوخۆیی کەمکراوەتەوە و ئەمەش ئهمریكا روبەڕوی قەیرانی کورتهێنانی بودجە و زیادکردنی قەرزەکانی كردووهتهوه. بە پێی زانیارییەکانی دەستەی بودجەی ئهمریكا ئەو وڵاتە قەرزەکانی ٧٠ تریلیۆن دۆلارە و نزیکەی ٨٠٠ ملیارد دۆلاریش سودی ئەو قەرزانەیە کە بەهۆی دواکەتنییەوە رادەستی کردووە. ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ رونیشی کردووەتەوە؛ قەرزەکانی ئهمریكا پێش دەست بەکاربونى ترامپ ١٩ تریلیۆن دۆلار بووە و لەگەڵ دەستبەکاربونی ئەودا و بە پێی بەراوردەکان قەرزەکان ٣ی هێندە و نیو زیادی کردوە و بووهته ٧٠ تریلیۆن دۆلار.