کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سزای ئێعدام، گۆڕانكارییه‌كه‌ی “ڕه‌ئیسی” له‌ ده‌زگای قه‌زاییدا

n00676870 b

n00676870 b

ئیبراهیم ڕهئیسی، لهئهندامانیكۆمیسیۆنی مهرگلهساڵی ١٣٦٧، بهبهڵێنیی گۆڕانكاری و چاكسازیی دهزگایی ڕژیم، هاتهسهر كار. یهكێك لهبهڵێنییهكانی لهبووار چاكسازییهوهئهوهبوو كهپرۆسهی پێڕاگهیشتن بهپهروهندهكانی قهزایی خێراتر دهكاتهوه‌. لهم ماوهیهدا تهنیا گۆڕانێك كهلهدهزگای قهزایی ڕژیم دا دهبینرێ، خێرایی بهكردهوهدهرهاتنی سزای ئێعدامهكانن. بهپێی ئامارهكان، ڕژیمی ئیسلامی زیاتر له٥ ههزار كهسی بهئێعدام مهحكووم كردووهو لهژێر تیغی مهرگ ڕایگرتوون تا ههركات بههۆی سیاسی و بۆ خۆڵقاندنی كهشی ترس و توقاندن لهكۆمهڵگادا پێویستی بوو، چهند كهسێكیان ههڵبژێری و ئێعدامیان كات.

ههر بهپێی ئامارهكان، لهسهرهتای ئهمساڵهوه، لانیكهم ١٤٠ حوكمی ئێعدام لهزیندانهكانی ئێران بهكردهوهدهرهاتوون. لهناو ئێعدام كراوهكاندا، دوو منداڵیش دهبیندرێن كهحۆكمهكهیان لهزیندانی ناوهندیی شیراز بهكردهوهدهرهاتووه‌. ههروهها ١٠ مهورد ئێعدام لهبهرچاوی خهڵك ئهنجام دراوهو لهزۆربهیاندا منداڵانیش تهماشاچیی ئهم كردهوهدژهمرۆییهبوون. ئیعدامی بهندكراوانی عادی و سیاسی لهزیندان، ئێعدامی مێرمنداڵانی ژێر ١٨ ساڵ، ئێعدام لهبهرچاوی خهڵك، لێدانی شهللاق لهشوێنهگشتییهكان، توندبوونهوهی  گوشار و ههڕهشهبۆ سهر ههڵسووڕاوانی بزووتنهوهی مهدهنی و كۆمهڵایهتیی، سهپاندنی زیندانی درێژماوهبۆ كهسانێك كهلهچوارچێوهی عهلهنی و تهنانهت قانوونی دا كار دهكهن لهوانهههڵسووڕاوانی كرێكاری، پارێزهران، ڕۆژنامهوانان و چالاكانی مافی مرۆف،  چالاكوانانی ژینگهپارێز، ههموو ئهمانهوهك ئاڵقهی زنجیرێك وان كهبۆ كۆنتڕۆڵی كۆمهڵگا و توقاندن و سهركوت، لهلایهن ڕژیمهوهبهكار دههێندرێن.

ئهمڕۆ لهجیهاندا، بههۆی كاریگهریی خهباتی جهماوهری خهڵك، ڕۆژ لهدوای ڕۆژ، ژمارهی وڵاتانێك كهسزای ئێعدام لهیاساكانی قهزاییاندا ههڵدهوهشێننهوهڕوو لهزیادبوونه، بهڵام لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی ئاماری ئێعدامهكان بهجۆرێك بهرز بووهتهوهكهلهئێستادا ئهم وڵاتههاوڕێزی یهكهمین وڵاتهكانهبۆ بهكردهوهدهرهێنانی ئهم سزایه‌.

ڕژیم بهپاساوی دامهزراندنی ئهمنییهت و عهداڵهتی كۆمهڵایهتیی دهست دهداتهئهم حوكمهنامرۆڤانهیهبهڵام لهڕاستی دا ئهم پاساوهی ڕژیم تهنیا فریو و شاردنهوهی ڕاستییهكانهله بیر و ڕای گشتی. ئاشكرایهكهلهبووار ئهمنییهتی كۆمهڵایهتییهوه، ئهوهكۆماری ئیسلامییهكهئهمنییهتی لهژیانی خهڵك ههڵچنیوهو پانتای كوشتن و دڕندهیی و توندووتیژیی ڕژیم لهدژی خهڵك لهگهڵ جهنایهتی تاكێكی كۆمهڵگا بهرئاورد ناكرێت. بهرینایی بڵاوكردنهوهی مادهی هۆشبهر لهكهناڵهمافیاییهكانی ژێر فهرمانی سپای پاسداران و دهزگا ئهمنییهكانی كۆماری ئیسلامی، هیچ كات لهگهڵ كاری قاچاخچییهك بهرئاورد ناكرێت. بێ ئهمنییهت كردنی ژیانی خهڵك لهلایهن بهسیج و گهشتی ئیرشاد و لیباس شهخسییهكان هێچ كات لهگهڵ تاوانی شهخسیی كهسێك مۆقایسهناكرێت.

ئامار و داتاكان و ئهزموونی ههموو كۆمهڵگایهك لهجیهاندا نیشانی داوهكه، هیچ كاتسزای ئێعدام ئهمنییهتی كۆمهڵگا پهرهپێنادات، بهڵكوو بهپێچهوانهوهههستی تۆڵهكردنهوه و توتدوتیژیی پهرهدهستێنێ و  ئهم دیاردهیه‌‌ دهروونی دهكات. كاتێك كوشتن لهبهرامبهر كوشتندا یاسایی و ڕێگهپێدراوه، بۆچی كهسانێكی دیكهش هان نهدرێن و ههر ئهم بهناو عیداڵهتهبهكردهوهدهرنههێنن؟

ههڵوهشاندنهوهی سزای ئێعدام بهمانای ئهرزش دانان بۆ گیانی ئینسانهكانهو بهم كارهههر لهئهوهڵین ههنگاودا زۆر كهس لهمهرگ ڕزگاریان دهبێت.  بهڵام سزای ئێعدام نهتهنیا كاریگهرییهكی لهسهر كهمبوونهوهی جهنایهت نییهبهڵكوو كاتێك دهوڵهت بهیاسایی دهست دهداتهكوشتنی مرۆڤ، ڕێگا بۆ دووبارهبوونهوهی ئهم كردهوهیهلهكۆمهڵگادا خۆش دهكات.

سزای ئێعدام هیچ دهردێك لهسهر جهستهی كۆمهڵگا سووك ناكات و پاساوههڵگرنییه‌. هیچ مرۆڤێك لهسهرهتاوهقاتڵ، قاچاخچی، جهنایهتكار و تاوانبار نییهبهڵكوو باروودۆخی مادیی ژیانی  ئینسانهكهتاكی كۆمهڵگا بهرهو تاوان و جهنایهت دهبات و دهوڵهت و چینی دهسهڵاتدار بهرپرسی ڕاستهوخۆی ژیانی واقعیی ئینسانهكانن لهكۆمهڵگادا و ڕێگهخۆشكهری ئهنجامی ههموو تاوانێكن.

ڕوون و ئاشكرایهكهتاوانباری پلهیهكهم لهئێران، كۆماری ئیسلامییه  كهههزاران ئینسانی تهنیا لهبهر بیڕوباوهڕیان و بهتاوانی خهبات بۆ باشتر كردنی ژیانیان كۆشتووهو ماشێنی مهرگی ڕژیم بۆ ساتێك ڕانهوهستاوه‌. چۆن دهكرێ عهداڵهتی كۆمهڵایهتیی لهوهها ڕژیمێك چاوهڕوان بكرێت؟

پێویستههێرشی دژهمرۆیی دهسهڵاتداران لهژێرناویدابین كردنی ئاسایش و ئهمنییهتی گشتیڕسوا بكرێ و ههمووان بهم باوهڕهبگهن كهقهتڵی بهئهنقهستی دهوڵهتی بهناوی پێشگرتن لهتاوان، تهنیا مهشرووعیهت بهخشین بهجهنایهتی ئێعدامه‌. كۆماری ئیسلامی بۆ درێژهدان بهتهمهنی نهنگینی خۆی پێویستی بهئێعدام و كوشتاره، كهوابوو تهنیا ڕێگهی ڕاگرتنی ماشێنی كوشتاری دهوڵهتی لهئێران، ڕووخاندنی یهكجاریی ئهم ڕژیمهیه‌.

بێ گومان لهدواڕۆژدا كهتهمهنی جهنایهتكارانی ڕژیمی ئیسلامی كۆتایی پێهات، بهناوی هیچ یاسا یان پاساوێك حوكمی وهرگرتنی گیانی ئینسانهكان قهبووڵ ناكرێت و  بهفهرمانی شوراكانی ههڵبێژاوی خهڵك، جهنایهتكارانی ورد و درشتی كۆماری ئیسلامی دادگایی دهكرێن، بهدڵنیاییهوهئهو كاتیش حوكمی ئێعدام بهسهر هیچ كامیاندا ناسهپێندرێت.