كۆمه‌ڵێك له میدیاكانی قه‌زاقستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار له زمانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئه‌و وڵاته‌وه ڕایانگه‌یاند لانیكه‌م ١٦٤ كه‌س له ئه‌نجامی ئاڵۆزیه‌كانی ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌و وڵاته‌دا كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ١٠٣ كه‌س له كوژراوه‌كان له ئاڵماتی، ناوه‌ندی ئابووری وڵاتی قه‌زاقستان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌م ئاماڕه له‌كاتێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هه‌تا ئێستا ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و ورد ڕێژه‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌و وڵاته دیاری بكرێت. شایانی باسه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو له ئه‌نجامی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌دا به‌ته‌نیا ٤٢ كه‌س له‌و وڵاته كوژراوه و زیاتر له ٦ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.