لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی لە شاری “قوروە” هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه کە لەو ژمارەیە ٦ کەسیان توانیویانە کۆتایی بە ژیانی خۆیان بێنن.
هه‌ڵاوسان و گرانی مادده خۆراكیه‌كان له‌لایه‌ك و بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار و بۆ لاوان له‌لایه‌كی دیكه بووه‌ته هۆی نائۆمێدی خه‌ڵك به ژیان و داهاتوو، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه له خۆكوژی له شارێكی وه‌كوو قوروه ده‌رخه‌ری گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌یه كه له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ریكه ڕووئه‌دات. شایانی باسه به‌هۆی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، ته‌رخان نه‌كردنی به‌شه بوودجه‌ی ساڵانه‌ی به مه‌به‌ستی درووست كردنی هه‌لی كار بۆ لاوان، هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچی لاوه‌كانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌وڵی خۆكوژیه.