به‌وته‌ی “سادق خودایار” به‌ڕێوبه‌ری ئێداره‌ی “سه‌بتی ئه‌حواڵی” كرماشان، له ماوه‌ی 9 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌رێژه‌ی ١٢هه‌زار حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له شاری كرماشان تۆمار كراوه كه له‌و ڕێژه‌یه‌دا ٣ هه‌زار و ٦٠٠ حاڵه‌تی به جیابوونه‌وه كۆتایی پێ هاتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به ڕێژه‌ی ١٢هه‌زار و ١١١ حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری و ٣ هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له شاری كرماشان تۆمار كراوه. به‌پێی ئاماره‌كه ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری له‌و ئۆستانه‌دا له پیاوان گه‌یشتووه‌ته ٢٩ ساڵ و له ژنانیش بۆ سه‌ره‌وه‌ی ٢٤ ساڵ به‌رز بوه‌ته‌وه، هاوكات ته‌مه‌نی جابوونه‌وه له‌و ئۆستانه‌دا له پیاوان ٣٧ ساڵ و بۆ ژنانیش ٣٢ ساڵ تۆمار كراوه. شایانی باسه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تۆماركراوی جیابوونه‌وه، له یه‌كه‌م و دووهه‌م ساڵی هاوسه‌رگیری ئه‌و كه‌سانه ڕوویداوه.