له درێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیه و ئازه‌ربایجان هه‌واڵی ده‌ستپێكی مانۆری نیزامی هاوبه‌شیان له سنووره‌كانی ئێران بڵاو كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایبجان نووسینگه‌ی “خامنه‌یی” یان له شاری باكوو داخست و به‌شێك له هه‌وانێره‌كان باس له داخستنی سنووری هه‌وایی ئێران به‌سه‌ر فڕۆكه مۆسافربه‌ره‌كانی ئازه‌ربایجان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی گۆرجستان، بۆ پشتیوانی له وڵاتی ئازه‌ربایجان سنووره‌كانیان به‌سه‌ر كامیۆنه‌كانی ئێران داخستووه و به‌شداری مانووڕی هاوبه‌شی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ توركییا ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه وڵاتی ئازه‌ربایجان چه‌ند شوفێری بارهه‌ڵگری ئێرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و به‌دوایدا به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئازه‌ربایجانیان به هاوكاری له‌گڵ ئێسرائیل بۆ هێرش كردنه سه‌ر بنكه هه‌سته‌ییه‌كانی ئێران تۆمه‌تبار كرد.