کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هێڵی هه‌ژاری بۆ ١١ ملیۆن تمه‌ن له‌ ئێران

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هێڵی هه‌ژاری بۆ ١١ ملیۆن تمه‌ن له‌ ئێران

نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیم دوێنی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگەیاند: لە ئێستادا هێڵی هەژاری لە ئێران ١١ میلیۆن تمەنە و هەر بنەماڵەیەک لە مانگدا داهاتی لەوە کەمتر بێ لەژێر هێڵی هەژاری‌دا دەژی.

“یووسف داوودی” نوێنەری شاری “سەراب” لە مەجلیسی ڕێژیم‌ له‌و باره‌وه‌ وتی: بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، هێڵی هەژاری لەم ساڵدا تا ئێستا گەیشتووە ١١ میلیۆن تمەن. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کرد کە: بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئێران کە دەگاتە نزیک بە ٤٨.٧ لە سەدی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٩٩ لەژێر هێڵی هەژاری‌دا ژیاون و ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ١٤٠٠ بە متمانەوە زیاتر لە ساڵی ١٣٩٩یە و تا کۆتایی ساڵی ١٤٠٠ ئەو کەسانەی وا دەکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زۆرتر دەبن.