ڕۆژی شەممە ١٦ی خهرمانان، دەزگای ناوەندیی ئاماری عێراق، بڵاوی کردەوە، ئاستی هەناردەکردنی نهوتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ به بەراورد لهگهڵ ساڵی ڕابردوو بە رێژەی ٤١ و ٩ دههۆمی لهسهد زیادی کردووە.
بەپێی ئهم ئاماره، ساڵی رابردوو داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق ٩٩ و یهك ترلیۆن دیناربووە، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٧ بەهای نەوتی هەناردەکراو ٧٠ ترلیۆن دینار بووە، بەوەش دەردەکەوێت هەناردەکردنی نەوت بە رێژەی ٤١ و ٩ دههۆم زیادی کردوە. دەزگای ئامار ئاشکراشی کردوە؛ ساڵی رابردوو بە بەهای یەک ترلیۆن و٢١٢ ملیارد دۆلار کاڵای دیکە هەناردە کراوە، لە کاتێکدا ساڵی ٢٠١٧ بەهای کاڵای هەناردەکراوهكانی عێراق تەنیا ٣٤٨ ملیارد دینار بووە. دەزگای ناوەندیی ئاماری عێراق بڵاوی كردووهتهوه، نەوت ٩٥ لهسهدی رێژەی کۆی بابەتی هەناردەکراوی عێراق پێکدەهێنێت، بەوەش عێراق دەچێتە ریزی وڵاتانی کە زۆرترین داهاتی پشت بە نەوت دەبەستێت و زۆرینەی پێداویستییەکانی رۆژانەی هاوردە دەکات.