هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌ڕی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، سێهه‌مین بنكه‌ی نیزامی له عێراق ناسراو به “كی وان” له باكووری ئه‌م وڵاته‌یان جێ هێشت.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، بنكه‌ی نیزامی “كی وان” سێهه‌مین بنكه‌ی نیزامی هاوپه‌یمانان له عێراقه كه ئه‌م هێزانه چۆڵی ده‌كه‌ن تا به ئاڕاسته‌ی به‌رنامه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ باقی هێزه‌كانی دیكه له دوو بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌وانه، “عه‌ینولئه‌سه‌د” له شاری به‌غدا جێگیر بكرێن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تا مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی ٧ هه‌زاو ٥٠٠ كه‌س له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌وانه ٥ هه‌زار هێزی ئه‌مریكایی له عێراق جێگیركرابوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له بنكه‌كانی، “قیاره له پارێزگای نه‌ینه‌وا و بنكه‌ی نیزامی قائێم له نزیك سنووری سوورییه چووبوونه ده‌رێ.