ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارستانی نووری سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران له كاتی شۆفێری دا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و چووه كۆما.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ناوی “ئاره‌زوو به‌دری” به هۆكارێكی نادیار له كاتی شۆفێری دا كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم و به‌سه‌ختی بریندار بووه. به وته‌ی هاووڵاتیان، ئاره‌زوو پاش برینداربوون بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌و و چووه‌ته كۆما.