به‌پێی ڕاپۆته‌كان، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن دیوانی باڵای چاودێری ئیداری ئێران، ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئو‌ستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و زۆرترین گه‌نده‌ڵی له پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ڕوویداوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئو‌ستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی یه‌كێك له‌و ئوستانانه‌یه كه زۆرترین بودجه‌ی عومرانی بۆ ته‌رخان كراوه به‌ڵام ته‌نیا ٢٠٪ ئه‌و بڕه پاره‌یه بودجه‌ی تایبه‌تی ئو‌ستانی بووه و ٨٠٪ی دیكه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دارایی و بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ته. له سه‌دا ٦٠ی بودجه‌كه‌ی ساڵی پار هێشتا دابین نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی كه نێردراوه به‌شی هه‌ره زۆری دزراوه و بۆ به‌ئاكام گه‌یشتنی پڕۆژه‌كان سه‌رف نه‌كراوه.