به‌پێی ئاماری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانی فریاكه‌وتن له توركیا و سوریه، ڕێژه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ١٥ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی دوایین زانیاری، نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له توركیا و پتر له ٢ هه‌زار و ٩٠٠ كه‌س له سوریا گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها تا به ئه‌مڕۆ ٦٨٤ دواله‌رزه باشووری توركیا و باكووری سوریه‌ی هه‌ژاندووه و زۆربه‌ی بیناكان سست بوون و له ناكاودا ده‌ڕوخێن. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی خراپی كه‌ش و هه‌وا و قه‌ره‌باڵغی ناوچه بومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌كان، ده‌ستڕاگه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی به‌و شوێنانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه سه‌خت كردۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی توركیا له‌ئاست عه‌مه‌لكه‌ردی “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” ناڕازین و به‌هۆی چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا ماڵپه‌ڕی تویته‌ری داخستووه.