به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١١٣ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شدا ده‌ستیان داوه‌ته ڕه‌شبه‌گیری لاوانی زاهیدان له ژێر ناوی “به‌ره‌نگاربوونه له‌گه‌ڵ ئه‌رازێل و ئه‌وباش” و له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١١٣ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ڕۆژی ڕابردووش مه‌وله‌وی عه‌بدۆلحه‌مید ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژیمی به سه‌ركوتی ده‌نگی ئازادیخوازان ناوبرد و ڕایگه‌یاند: مه‌به‌ستی به‌رپرسانی ڕژیم ڕێگری كردن له خۆپێشاندانه‌كانی هه‌ینی خۆێناوی زاهیدانه و ڕژیم ناتوانێت ده‌نگی ناڕازیان كپ بكات و ئه‌بێ ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.