ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه بودجه‌ی ساڵی ١٤٠١ كه ڕاده‌ستی مه‌جلیس كراوه ٤٠٠ ملیارد تمه‌ن كه‌سری هه‌یه و نرخی دۆلاریش بۆ نزیك ٤٧ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه.
“جه‌بار كوچه‌كی نژاد” ئه‌ندانی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی ڕژیم له وتوووێژێكدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵنێری “ئیلنا” ڕایگه‌یاند: “له بودجه‌ی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی دا ٤٠٠ ملیارد تمه‌ن كه‌سری هه‌یه و ڕێكاره‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌كوو هه‌ڵگرتنی پاره له سندووقی پێشكه‌وتنی میللی و بڵاوكردنه‌وه‌ی “به‌ڵگه‌ی شیراكه‌ت” ته‌نیا ٢٠٪ی ئه‌و كه‌می بودجه‌یه قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها له ده‌ستنیشان كردنی نرخی ٢٨ هه‌زار و ٥٠٠ی دۆلار بۆ هاورده‌كردنی كاڵا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕه‌خنه‌ی گرت و ڕایگه‌یاند: “به زوویی به‌های دۆلار به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه به‌رز ده‌بێته‌وه و ئێستا هه‌ر دۆلارێكی ئامریكی له بازاڕدا به ٤٦ هه‌زار و ٧٥٠ تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پیوه ده‌كرێت و نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه.