له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی گوندی ته‌خته“ی سه‌ر به شاری سنه به‌ناوی “شه‌هداد نێعمه‌تی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “كارزان سابری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، كۆتاییان به ژیانیان هێنا.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، “شه‌هداد نێعمه‌تی” له ڕێگه‌ی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه خۆی كوشتووه و “كارزان سابری“یش له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئازادی و بێ هیوایی سه‌ره‌كیرترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژیه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.