لە دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا، دەرکەوتووە لە هەر حەوت ژنێکی عێراقیی، یەکێکیان بەشێوەیەک لە شێوەکان تووندوتیژیی بەرامبەر کراوە، ئەوەش نیگەرانیی چالاکوانان و پارێزەرانی مافی ژنانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕۆژی ٢ی مانگی سێپتامبر ٢٠٢٢، ئاماری تووندوتیژییە خێزانییەکانی ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، پێنج هەزار و ٢٩٢ حاڵەتی تووندوتیژی خێزانیی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق تۆمارکراوە و دەیان قوربانیش لە ئەنجامی تووندوتیژییەکان گیانیان لەدەستداوە، ههروهها بەشێک لەو کەیسانەی بە خۆکوژیی لە قەڵەم دراون، لە بنەڕەتدا حاڵەتی کوشتنی ناو خێزانەکان بووە و لەڕێگەی ڕێککەوتنی نێوان خۆیانهوه هەوڵی فریودانی هێزە ئەمنییەکانیان داوە. بهوتهی پارێزەران و چالاکوانانی سیاسی و مهدهنی، هەژاریی، بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بێکاریی و ناسەقامگیریی و نائارامی دوو دەیەی ڕابردووی عێراق، هۆکاری سەرەکین لە زیادبوونی تووندوتیژییەکانی ناوخێزان و بەتایبەت بەرامبەر ژنان.