کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆكانی تاران

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆكانی

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، به‌ بیانووی حیجاب، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆكانی ئه‌میركه‌بیر و ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس زیادی كردووه‌ و وێنه و ویدیۆ له‌ خوێندكاران  هه‌ڵ ده‌گرن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، گه‌شتیه‌كانی ناسراو به‌ حیجاببان به‌رده‌وام له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆكاندا ده‌خولێنه‌وه‌ و حراسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتیش ڕێگه‌ ناده‌ن كه‌ خوێندكارانی كچ مانتۆ و شواڵی  ته‌نگ و ڕه‌نگی بپۆشن. هه‌روه‌ها ژماره‌یك به‌كرێگیراوی به‌سیجی وێنه و ویدیۆی خوێندكاران هه‌ڵده‌گرن و ڕاده‌ستی حه‌راسه‌تی ده‌كه‌ن.