ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، به‌رپرسانی زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان تێكه‌ڵ به به‌ندكراوانی سیاسی كرد له حاڵێكدا شوێنی مانه‌وه و ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ به‌ندكراوانی سیاسیش نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی ژنیان به منداڵه‌كانیانه‌وه بۆ به‌ندی زیندانیانی سیاسی گواستۆته‌وه. ئه‌و كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندان ده‌یان كێشه‌ی بۆ به‌ندكراوانی سیاسی درووست كردووه و زیندانیان ده‌ڵێن: شوێنی مانه‌وه، ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی بۆ به‌ندكراوان نییه و ڕژیم ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه گوشار بۆ به‌ندكراوانی سیاسی بێنێت. زیندانی كه‌چوویی یان فه‌ردیسی كه‌ره‌ج چوار به‌ندی هه‌یه و هه‌ر به‌ند ١٥٠ بۆ ٢٠٠ زیندانی تێدایه و ئاماری به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه ده‌گاته هه‌زار كه‌س.