ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فەرمانداری ئاماری نیشتمانی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێستادا نیوەی خه‌ڵكی وڵاتی بریتانیا رووبەڕووی چەندین قه‌یرانی ئابووری بوونه و ته‌نانه‌ت ناتوانن کرێی وزە و کرێی خانووه‌كانیان بده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتەکانی فەرمانداری ئاماری نیشتمانی بەریتانیا، رۆژ بەدوای رۆژ بارودۆخی دارایی خه‌ڵكی بریتانیا بەرەو خراپتربوون دەچێت و جێگەى ئاماژەیە ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی کۆتاییەکانى ئەمساڵدا گەیشتووەتە ١٠.١٪ کە ئەوەش لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ئاست بووه و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه نرخی خواردن و سووتەمەنیش بەرز دەبێتەوە.