ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو خوێندكارانی قۆناغی سه‌ره‌تایی تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری خۆراسانی جنووبی له مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئاسان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو كۆمه‌ڵگادا، ڕێژه‌ی تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو خوێندكارانی قۆناغی سه‌ره‌تایی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاوه به‌رزبووه‌ته و ئه‌و ڕێژه‌یه له ئوستانی خۆراسانی جنووبی له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه.