پاش گیان له ده‌ستدانی به‌ندكراوێك به ناوی “ئیوان كۆلۆنا” كه‌سایه‌تییه‌كی جۆداییخوازی میللی گه‌را له‌زیندان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، هه‌زاران كه‌س له خۆپێشانده‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی “ئاژاكسیۆ“ و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
دوورگه‌ی “كورس” یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دوورگه‌كانی سه‌ر به وڵاتی فه‌ڕانسه و چواره‌مین دوورگه‌ی گه‌وره‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕانسه دژایه‌تییان هه‌یه و داوای جیابوونه‌وه له فه‌ڕانسه ده‌كه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه دوورگه‌ی “كورس” شوێنی له دایكبوونی “ناپلئۆن بناپارت“ته.