كانوونی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ئاماری ژنانی گیانبه‌ختكردووی ڕه‌وتی شۆڕشی سه‌رانسه‌ری “ژن،ژیان، ئازادی” به‌ڕۆژ كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا ٧٥ ژن له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ناسنامه‌ی زۆربه‌ی قوربانیان به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان ڕانه‌گه‌یه‌ندراون یان ڕه‌وایه‌تی ساخته‌ی ڕژیمیان وه‌كوو ڕووداوی هاتووچۆ و نه‌خۆشی وه‌كوو هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كانیان بۆ ڕای گشتی باس كردووه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه به‌شێك له ژنان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌شێكیان به زه‌ربه‌ی باتۆم و لێدانی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و هه‌ندێكیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كاندا گیانیان به‌ختكردووه.