به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ڕێژه‌ی هێرشی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران له‌و وڵاته به تایبه‌ت له باكووری كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ دا ئاماژه به‌هێرشی به‌رده‌وامی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی ئێرانی، پاكیستانی و ئه‌فغانستانی له شاری وان كراوه كه چۆن چه‌ندین كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیس و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژران وبرینداربوون و ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ژنان و كچانی كۆچبه‌ر، هه‌روه‌ها له سه‌ر سنووری توركیا له‌گه‌ڵ ڕووژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ندین په‌نابه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیا و ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه و برینداربوون و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌و دوو وڵاته به مه‌به‌ستی پاراستنی مافی په‌نابه‌ران زۆرتر بكاته‌وه.