کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ئێران

به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی ڕژیم، ٦٥ ملیۆن ئێرانی یان هه‌ژارن و یان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌یئافتابدا هاتووه‌، ٣٠ ملیۆن له‌ دانیشتووانی ئێران به‌بێ یارمه‌تییه‌كانی كۆمیته‌ی ئیمداد، بێهزیستی و خه‌یرییه‌كان ناتوانن بژین و له‌ كۆی گشتی حه‌شیمه‌تی ئێران ٦٥ ملیۆن كه‌س تووشی هه‌ژاری نیسبی یان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، كارمه‌ندان، كرێكاران و خانه‌نشینكراوان كه‌ پێشتر به‌بێ یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌ژیان ئێستا ناتوانن ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن و پێویستیان به‌ یارانه‌ی به‌نزین هه‌یه‌ و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ خه‌ڵك هه‌ژارتر ده‌بن و ئێستا كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵك هه‌ژاریه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كارناسانی ئابووری هێڵی هه‌ژاری له‌ ئێرانیان ١٨ ملیۆن ته‌مه‌ن ڕاگه‌یاندووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد

-

به‌یاننامه‌ی کرێکارانی نیرووگای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە

-

مانگرتنی کرێکارانی جۆشكاری له‌ شاری بافق

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی وڵاتی سوێد

-