به‌پێی ڕاپۆرتی بانكی ناوه‌ندی ئێران، نه‌خدینه‌یی له ئێران به به‌راوه‌رد بە ساڵی پار، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و ٦٠١ هه‌زار ملیارد تمه‌ن.
به پێی ڕاگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندی ئێران، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌خدینه‌یی له ئێران له حاڵێكدایه كه ساڵی پار ڕێژه‌كه‌ی ٣ هه‌زار و ٥٠٠ ملیارد تمه‌ن بووه و له ڕۆژانی ڕابردوودش نرخی دۆلاری ئا‌مریكا بۆ ٣٦ هه‌زار و ٤١٠ تمه‌ن به‌رز بۆته‌وه و ڕیزێكی دوور و درێژ له به‌رده‌م سه‌ڕافییه‌كاندا درووست بوو. به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك، خه‌ڵكی ئێران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه كێشه ئابوورییه‌كان قه‌د چاره‌سه‌ر نابێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داراییه‌كانیان به دۆلار و ڕێز ده‌گۆڕنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هیچ ڕوانگه‌یه‌كی هیوا به‌خشیان به داهاتوودا نییه.